وتەبێژی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاندکە؛لەبانگێشت نامەیەکی فەرمیدا کەلەلایەن سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پۆتینەوە ئاڕاستەی کراوە،کۆتایی حەفتەی داهاتو سەرۆک کۆماری ئێران بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێدەکەوێت،
سەردانەکەی ڕۆحانی لەپاش ئەوە دێت کە؛
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو؛چاوەڕوانی ئەمریکیەکان بۆ ئەنجامدانی دەسپێشخەری و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا کارێکی بەتاڵ و چاوەڕوانیەکی بێهودەیە،لەبەر ئەوەی ئێران دەسپێشخەری دانوستانێک ناکات کە یاساو عورفە نێو دەوڵەتیەکانی تێدا لەبەرچاو نەگیرێن،
وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاندبووکە؛هیچ مرۆڤێکی عاقڵ لەژێر گوشاردا ناچێته دانوستانەوە کاتێک چەکی بەرانبەر ڕاکێشرابێت،لەئێستەشدا ئێمە شاهیدی سیاسەتێکی بی سەروبەرو بێ بەرنامەی ئەمریکاین لەناوچەکەدا.