بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند؛ کە لەسەر ڕێگای شەمێران، ئۆتۆمبێێك کەوتۆتە ناو دەریاچەی دەربەندیخانهوهو ههردو سهرنشینهكهی خنكاون،
لهرونكردنهوهیهكدا بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگهیاندووه، لەڕێگای شەمێران نزیک ناوچەی گەشتیاری بان “قۆین”، ئۆتۆمبێلێک لەجۆری تایبەت کۆنترۆڵی لەدەستداوهو کەوتۆتە دەریاچەی دەربهندیخانەوە.
پۆلیس دەشڵێت ؛لەناو ئۆتۆبێلەکەدا تەرمی ژنو پیاوێک بەخنکاوی دهرهێنراونهتهوه کە ژنەکە بەتەمەنەو شۆفێرەکەش گەنجێکە.
هاتوچۆی دەربەندیخان باسی لەوەشکردکە لەئێستادا تیمەکانی غەواس سەرگەرمی گەڕانن بەشوێن کەسانی دیکەدا لەئەگەری بونیان لە ئۆتۆمبێلەکەدا .