دینا گەرمیانی
بەپێی راگەیەندراوێکی هاتووچۆی گەرمیان لەماوەی سێ رۆژی رابردودا 6 روداوی هاتوچۆ لە گەرمیان رویداوە بەهۆیەوە 10 کەس بریندار بون.
روداوەکانیش بەم شێوەیە بون،
ڕووداوی یەکەم وەرگەران ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندا لەسەر ڕێگای کەلار پەروێزخان ٢ برینداری لێکەوتەوە.
ڕووداوی دووەم شێلان بووە ئۆتۆمبێلی جۆری دایۆ لەناوشاری کەلار و لەکەلاری کۆن بووە بریندارێکی لێکەوتەوە .
ڕووداوی سێیەم لە پارێولە بووە لەنێوان دوئۆتۆمبێلی جۆری کیا لەسەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان ٦ برینداری لێکەوتەوە .
ڕووداوی چوارەم پێکدادان بووە لەناوشاری لەنێوان کرۆلا و نیسان پیکاب تەنها زیانی مادی بووە .
ڕووداوی پێنجەم لەسەر ریگای کەلار دەربەندیخان لەنیوان باجیرۆ و ئەڤیکۆ بارهەڵگر بوەتە هۆی بریندار بوونی یەک کەس .
ڕووداوی شەشەم لەناو شاری کەلار و لەلایەن ئۆتۆمبێلی جۆری کیا مینی پاس بووە تەنها زیانی مادی بووە .
بەمەش کۆی بریندارەکان لەم ڕووداوانەدا گەیشتۆتە ١٠ کەس.