لەئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا بۆسەر گرتوخانەیەکی کۆچبەران لەپایتەختی لیبیادا لانیکەم چل کۆچبەری بەڕەگەز ئەفریقی کوژران و زیاتر لە هەشتای دیکە برینداربون،
بەگوتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە هێرشەکە لە ئاسمانەوە ئەنجام دراوەو چەکدارانی سەربە خەلیفە حەفتەر بەرپرسیارن لە ئەنجام دانی هێرشەکە بەڵام وتە بێژی هێزەکەی حەفتەر وەڵامەکەی ڕەت کردەوەو بئ ئاگایی خۆی لەوبارەوە ڕاگەیاند،
جێی ئاماژەیە زیاتر لەشەش مانگە شەڕوپێکادان لەنیوان سوپای نیشتیمانی لیبیاو گەورە بەرپرسێکی سەربازی ئەو وڵاتەدا بەردەوامە وێڕای هۆشداری چەند وڵاتێکی ئەوروپی بەڵام هیچ یەکێک لەو دولایەنە ئامادەی دانوستان و ڕێکەوتن نین