.
ئاگرێكی گەورە لە كۆگایەكی گەورەی كەلوپەل لە هەولێر كەوتەوەو تا ئێستاش كۆنترۆڵ نەكراوە.
.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ئاگرێكی گەورە لە كۆگای “ئەی سی ئی” لەهەولێر كەوتەوە كە كۆگایەكی گەورەی كەلوپەلی كارەباییە،هاوکات پێداویستی ئۆتۆمبێل و كاڵای ئەوروپییەو هێزەكانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.
.
بەپێی قسەی بەرپرسانی بەرگری شارستانی هەولێر تا ئێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزانراوە.
.
هێماش بۆ ئەوە دەكەن كە لەڕوداوەكە هیچ زیانێمی گیانی نییە و تەنها زیانی ماددی هەیە.
