نوسینگەی ڕۆژئاوای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی تاوانی هەولێر لەدوو ڕوداوی جیاوازدا سێ تاوانبار دەستگیر دەکات کەدوانیان بازرگانیان بەمادەی هۆشبەرەوە کردوەو کەسێکی دیکەشیان تۆمەتی دزیکردنی لەسەر ساغ بۆتەوە،
لەڕاگەیەندراوێکدا پۆلیس دەشڵێت؛
پاش ئاگادار کرانەوەمان هەر زوو پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردو توانی ناسنامەی سێ تۆمەتبار دیاریبکات،
هاوکات پۆلیسی نەهێشتنی تاوان گوتیشی؛ تاوانەکان بەمشێوەیە بوون؛ یەکەم؛ دوو کەس بە ناوەکانی “س . ش . ک” تەمەن ۲٤ ساڵ، “ز. ص . س” تەمەن ۲۱ ساڵ بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون. پۆلیسی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەو دوو کەسە لەکاتی دەستگیرکردنیان بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەریان پێبووە. پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی ۲٤ـی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان راگیراون،
دووەم؛ کەسێک بەناوی “س . ع . ف” تەمەن ۳۹ ساڵ مارکێتێکی بڕیوە، بڕی ۱۰۰-۸ دۆلار و دوو ملیۆن دیناری عێراقی بردووە. پۆلیسی هەولێر دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەو دۆسیەیەش کراوەتەوە و دادوەر بڕیاریداوە بە بەندکردنی تۆمەتبار بە ماددەی ٤٤۳ لە یاسای سزادانی عێراقی.