ئیبراهیم عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی رێگەوبانی سلێمانی بە میدیایەکانی راگەیاند، ئەو “۱۰” ملیۆن دۆلارە تەرخانکراوە بۆ ئەو ڕێگەو شەقامانەیە کە هاتوچۆو قەرەباڵغێ زۆریان لەسەرە و کەوتوونەتە سەر رێگە سەرەکییەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین،
بەڕێوەبەری گشتی رێگەوبانی سلێمانی دەشڵێت کە ئەوەی هەیانە کەمەو بەشی هەموو رێگەوبانەکان ناکات، بەڵام دەبێت سەرەتا ئەو رێگەیانە چاکبکرێنەوە کە زۆر پێویستن و بەپێی پلانێکی چوارساڵی کار لەوانی دیکەشدا دەکەین،
ڕوپێوی ڕێگاو بانی سلێمانی نیشانی دەدات کە لە سنووری پارێزگاگەدا سێ هەزار کیلۆمەتر رێگا قیرتاو کراوە، لەگەڵ سێ هەزار کیلۆمەتر رێگە تێکەڵەڕێژکراوە، بەڵام هیچ رووپێوویەک بۆ رێگەی خۆڵ لەبەردەستدا نیە.