به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی ڕاپه‌ڕین ڕایگەیاند “ڕوداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕانی ئۆتۆمبیل لە نێوان هەردوو گوندی نۆرێ و قەڵاسەیده-ی سەربە ناحیەی سەرکەپکان له ڕانیه ڕویداوه”.
ئاماژە بەوەشكراوە؛” ئۆتۆمبیلێکی جۆری توێتا دەبڵ هیلوکس لە ڕێڕەوی خۆی لایداوه و وه‌رگه‌ڕاوه، له ئه‌نجامدا شوفێرەکەی بەناوی “ن،ع” تەمەن ٤۹ ساڵ دانیشتوی حاجی ئۆمەران گیانی لەدەستدا و سەرنشینێکیش بەناوی “ب،ر ” تەمەن ۱٦ ساڵ و دانیشتوی هەمان شوێن برینداربوو
پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشکراشیکرد؛”چارەسەری پێویست بۆ برینداره‌كه لە نەخۆشخانەی گشتیی رانیه كراوه وتەرمی شۆفێره‌كه‌ش دوای ئەنجامدانی توێکاری ڕادەستی کەسوکاری كراوه‌ته‌وه و دۆسیه‌تی لێکۆڵینەوەش بۆ روداوەکە کراوه‌ته‌وه.