ئەوخەیارەی کە پێستێکی ساف و درەوشاوەی هەیە بۆخواردن دەست نادات و هەڵگری کێشەی تەندروستی بێشومارە بۆ ئەوکەسانەی بەکاری دەهێنن،
زوربەی خەیاری هاوردەکراو لەدەرەوە لەوجۆرەن کەباسکرا،چونکە یان بەمادەیەکی کیمیایی کەناسراوە بەمۆم ڕوپۆش دەکرێن بۆئەوەی سەرنجی بازاریبونیان لەسەر بێت و درەنگیش خەسارببن،یان بەمادەیەک پەروەردە دەکرێن کەناوی نیتراتە،
مۆم مادەیەکی ژەهراوی کوشندەیەو هەڵگری نیتراته،نیترات هۆکاری سەرەکی هەموجۆرەکانی شێرپەنجەیەو یەکێکە لەهۆکارەسەرەکیەکانی کەمخوێنیش جگەلەوەی بە هۆکارێکی بنەڕەتی دادەنرێت بۆلەباربردنی کۆرپەلە،
هاوکات پسپۆڕانی تەندروستی هۆشداریش دەدەن لەنەحواردنی قەدی کاهو چونکە بەبڕوای ئەوان قەدی کاهوش هەڵگری ڕێژەیەکی زۆر لەنیتراتەو مەترسیەکی هێجگار گەورە لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات،