لە گوندی قەسرۆک و قەمتەران سەر بەناحیەی چوارقورنە لە قەزای رانیە، وەک نەریتێک ساڵانە قوربانیەکی زۆردەکرێت بەجۆرێک کە هەرماڵێک زیاتر لە “۳۰”کیلۆ گۆشتی بەردەکەوێت،
جێی ئاماژەیە ژمارەی ماڵەکانی قەسرۆک “٥۷” ماڵە و “۳۹” ئاژەڵی گەورە و بچوک کراوەتە قوربانیی هەر ماڵێک نزیکەی “۳۰” کیلۆ گۆشتی بەرکەوتوە و بەسەر ماڵەهەژارەکانی گوندەکانی دەوروبەریشیدا دابەش کراوە،
شایانی باسە لە گوندی قەمتەرانی سەر بەناحیە چوارقوڕنەش لەنزیک هەمان گوند”۱۲۰”سەر ئاژەڵ سەر بڕدراوە لەکاتێکدا ژمارەی ماڵەکانی ئەو گوندە “۱۹٤”ماڵە،ئەمەش وەک نەریتێکی ساڵانەی نێوان ئەو گوندانەی لێهاتوە.