گوێز ناوێکی ناسراوە لە کوردەواری خۆمان و کەمتر کەسێک هەیە نەیخواردبێت، پێکهاتەیەکی دەوڵەمەندی هەیە کە بۆ جەستەی مرۆڤ بە پێویست دادەنرێت.
باشترین کات بۆ خواردنی گوێز بەیانییە لە بەر ئەوەی کە کاریگەرییەکەی زۆر دەبێت و جەستە سوودی زیاتری لێ دەبینێت.
لێرەدا ئاماژە بە چەند سوودێکی گرنگی خواردنی گوێز دەدرێت:
گوێز فشاری خوێن دادەبەزێنێت.
مێشک بەهێز دەکات و لە نەخۆشی دەیپارێزێت.
خواردنی گوێز دڵ بەهێز دەکات.
ڕێگری لە دروسبتوونی شێرپەنجە دەکات.
یارمەتیدەری دابەزاندنی کێشی جەستە دەبێت.
ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن ڕێکدەخات./.
