لەڕوداوێکی نادیاردا لە “بەرزاییەکانی بانی مەقان ” ئاگرێکی گەورە لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتەوەو دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەش و بنکەی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ و شۆڕش گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و بە هاوکاری لەگەڵ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی چەمچەماڵ و ناحیەی شۆرش توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن،
بەوهۆیەشەوە نزیکەی ” ١٥ ” دۆنم پوش و پاوان و هەروەها “١٠٠ “داری سروشتی و ( ١٥٠ ) داری زەیتوون سووتان،
هاوکات تا ئێستاهۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوەو لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیش لەو بارەیەوە بەردەوامە