سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە هەڵگیرسانی شەڕ لە سنورەکانی نێوان لۆبنان و ئیسرائیل دەکەن.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە چەند مووشەکێک ئاراستەی بنکەیەکی سەربازی لە نزیک شارۆچکەی ئەفیفیم لە باکوری ئیسرائیل کراوە.
هاوکات حیزبووڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی لە نزیک ئەو شارۆچکەیە کردووەتە ئامانج و سەرجەم سەرنشینەکانی کوژراون.
کەناڵی سکای نیوزی عەرەبیش ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل چەند ئامانجێکی لە باشوری لۆبنان بۆردومان کردووە./.