لە هەردوو دەروازەی باشماخ و پەروێزخان لەدوو کابینەدا چی دەگوزەرێت ؟؟؟!!!!!!
تەنها لە دوو کابینەدا بەناوی بیمەوە هەر گەشتیارێک لەو دەروازانەوە سەردان دەکات دەبێت ( ۸۰۰۰ هەزار دینار ) ی لێوەربگیرێت .
بەوتەی بەرپرسانی دەروازەی باشماخ لە حەوت مانگی ئەمساڵدا نزیکەی ( ۲۷۰۰۰۰ هەزار گەشتیار ) تەنها لە مەرزی باشماخەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان .
وتا ۲۷۰۰۰۰× ۸۰۰۰ = ۲۱٦۰۰۰۰۰۰۰ . واتا دوو ملیارد و سەدوو شەست ملیۆن دینار .
ئەم داهاتە بۆ چەند کەسێکە و بۆ حکومەت نییە . واتا ناخرێتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی .
ئەممە جگە لەوەی کە لە شۆفێران بڕی ( ۲٥۰۰۰ هەزار دینار) وەردەگیرێت .
پێویستە ئاماژە بەوە بدەین کە تەنها لە دەروازەی باشماخدا زیاد لە ۱۰ کۆمپانیای لەم جۆرە هەیە بڕی زۆر لەو بڕە پارەیە زیاتر وەردەگرن کە لەو دوو کابینەیەوە وەردەگیرێت .
بۆیە لێرەوە داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی دەکەم کاری لە پێشینەیان ڕێکخستنی داهاتی دەروازەو خاڵە سنوورییەکان بێت بەشێوازێک کە هەرداهات و بڕە پارەیەک وەربگیرێت لە دەروازەو خاڵە سنووریەکاندا بخرێتە سەر حسابی حکومەت و وەزارەتی دارایی .
کریم علی کریم
سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی وبازرگانی
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی .
بەرواری ۲۰۱۹/۷/۳۰