لە هەولێر چوار شوێن بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان داخران
ڕێکەوتی٢٠۱۹/٦/١٨ ” لەلایەن لێژنەی پشکنینی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێ٢٤شوێنی جیا جیا پشکنين وبەدواداچوونيان بۆکرا…
لێژنەی پشکنين وچاودێری بازاڕ بەسەرپەرشتی(نەبەزعبدولحەميد)قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر و سەرۆکی لێژنە “شەوی ڕابردوو، توانرا لە شەقامی شۆڕش و۱٠٠م گەڕەکی ڕاپەرین پشکنین بۆ 24 شوێن بکرێ، لە دوکانی مەیفرۆشتن و کافتریا و خواردنگە پێکهاتبوون
لەمیانەی پشکنینەکان سەرپێچیەکان تۆمارکران چوار شوێن داخران بەهۆی سەرپێچی وپابەند نەبوون بەڕێنماییەکان ۲٠شوێنیش هۆشداریان پێدرا.
مەبەست لە پشکنين وچاودێری وبەدواداچوونەکانی قايمقاميەتی هەولێر لە پێناو بەرژەوەندی گشتی وپاراستنی تەندروستی هاولاتيانە،
هەرشوێنێک پابەندنەبێ بە مەرج وڕێنماییەکان، ڕێکاری ياسايی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت ”جگە لە داخستنی شوێنەکانیان دواتر سزای پێبژاردن لە ملیۆنێک دینار تا پێنج ملیۆن دەست پێدەکات، ئەوەش بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە کە ئاراستەی قایمقامیەتی هەولێر کراوە“.
هەروەها هاولاتیان ئاگادار دەکەینەوە بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سکاڵایانە دەکرێن، کە ڕۆژانە ئاراستەی لێژنەکانی قایمقامیەت دەکرێن