کاردۆ جمعە – ڕووماڵ نێت.
له ئاكامی بهریهككهوتنی پاسێك و ئۆتۆمبێلێكی بیناسازی له ئامەد، پێنج كهس برینداربوون.
بەپێی سەرچاوەیەک کە ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاوی کردۆتەوە ” بەیانی ئەمڕۆ لەشاری ئامەد لە ئەنجامی پێکداکەوتنی دوو ئوتۆمبێل پێنج هاوڵاتی بریندارن کە شۆفێری پاسەکە وچوار سەرنشینی ناو پاسەکە بوون.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستە ڕوو ” ئۆتۆمبێلی بیناسازییە لەلایەن هاوڵاتیەکەوە بە ناوی( ئەحمەد شەتەوە ) شۆفیری دەکرا و هاوکات تابلۆی فەرمی بە ئۆتۆمیلەکەوە نەبووە و ڕووداوەکەش لەسەر شهقامی ئهمهك له ناوچهی باغڵار ڕوویداوە.
دوای ڕووداوەکەش تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا ڕاستەوخۆ بریندارەکانیان گەیاندە نەخۆشخانەی شارەکە بە مەبەستی چارەسەرکردنیان.