لە پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێمی کوردستاندا چوار پۆست بە کوردانی ئێزدی دەدرێت و ئەو پۆستانەش پێکدێن لە ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت ، ڕاوێژکاری سەرۆکی ھەرێم و بەرێوەبەرێکی گشتی لە وەزارەتی ئەوقاف و بریکارێکی وەزارەتێک .
لەبارەی ئەو کەسانەی ئەم پۆستانەیان پێ دەدرێت مەحما خەلیل قایمقامی قەزای شنگال ناوەکان بۆڕووماڵ ئاشکرا دەکات ،
مەحما خەلیل قایمقامی قەزای شنگال تایبەت بە ڕووماڵ وتی:” لە پێکھێنانی حکومەتی نوێدا چوار پۆست بە کوردانی ئێزدی دەدرێت ، و ئەو کەسانەی ئەم پوستانە وەردەگرن ئەمانەن ،
مەحما خەلیل راوێژکاری سەروکی پەرلەمان و شێخ شامو راوێژکاری سەروکی حکومەت ، بەلام تا ئێستا ئەو دوو کەسانەی دیکە یەکلایی نەکراونەتەوە کە کێن ئەو پوستانە وەردەگرن “.
بڕیارە سبەی ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێک بکات و متمانە بە حکومەتەکەی مەسرور بارزانی بدات .