لە گوندێکی پارێزگای دهۆک “٢” کەس کوژران
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لەگوندێکی سەربەپارێزگای دهۆک “۲”کەس کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوو،
لەگوندی “تەلعا”ی سەربە شارەدێی “وارکێ”ی سەربە پارێزگای دهۆک تەرمی دووکەس دۆزرانەوە و دواتر ڕەوانەی پزیشکی دادوەری دهۆک کران،
پەیامنێری ڕووماڵ؛ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نێوان دووبنەماڵەوە شەڕ دروستبووە، دواتر لەساتی سەردانیکردنی جەژندا کێشەکە نوێ بووەتەوە و شەڕ ڕوویداوە لەئەنجامیشدا دووکەس کوژراون و کەسێكی دیکەش برینداربووە.