سه‌رۆک کۆماری ڤه‌نزولیا ڕایگه‌یاندووه که پابه‌ندی به‌ڵێنه‌که‌م ده‌بم بۆ دانوستان له گه‌ڵ نه‌یاران و چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانی ئه‌م وڵاته.
نیکۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆک کۆماری ڤه‌نزولیا که گوشارێکی زۆری ئه‌مریکای له سه‌ره، ڕایگه‌یاندووه که پابه‌ندی به‌ڵێنی دانوستان له گه‌ڵ نه‌یاران و چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانی ئه‌م وڵاته ده‌بێت.
له به‌رامبه‌ردا، خوان گوایدۆ که له لایه‌ن ئه‌مریکا و ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ڕۆژئاوا وه‌ک سه‌رۆک کۆماری ڤه‌نزولیا ناسراوه، ڕایگه‌یاندووه که ئێستا کاتێکی گونجاو بۆ دانوستان له گه‌ڵ دیکتاتۆر نییه.
دانوستانی پێشووی شاندی حکومه‌ت و نه‌یارانی ڤه‌نزولیا له وڵاتی نه‌رویژ هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بووه.
شه‌ممه‌ی ڕابردوو سه‌رچاوه‌کانی ئاگادار و نزیک له ڕه‌وتی دانوستانه‌کان ڕایانگه‌یاند که خولی نوێی دانوستانه‌کانی نێوان حکومه‌ت و نه‌یارانی ڤه‌نزولیا ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست پێده‌کاته‌وه.
گوایدۆ وێڕای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی دانوستان له گه‌ڵ حکومه‌تی مادۆرۆ، ڕایگه‌یاند که ئێستا کاتێکی گونجاو نییه له گه‌ڵ دیکتاتۆر و پێشێلکارانی مافی مرۆڤ دانوستان بکه‌ین./.