دوانیوەڕۆی دوێنی ۷-۸-۲۰۱۹بەمەبەستی تۆمارکردنی کلیپە نوێکەی خاتو ماریا هەورامی کچە گۆرانیبێژی ناسراو بەشی ناوەڕاستی شەقامی سالمی سلێمانی کە ناسراوە بەسەهۆڵەکە داخست،
هاوڵاتیەک بەڕووماڵی ڕاگەیاندکە؛نزیکەی کاتژمێرێک شەقامەکە داخرا بەهۆکاری تۆمار کردنی کلیپێکی گۆرانی و ئەوەش بوە هۆی جەنجاڵیەکی بێئەندازەی هاتوچۆ ،
ئەو هاوڵاتیە وتیشی؛ئاخر پێم ناڵێیت چۆن دەبێت تاکە کەسێک بەمشێوەیە موڵکی گشتی بخاتە خزمەتی کارەکانی خۆیەوەو ئێمەی هاوڵاتیش دەربەدەری ئەم کۆڵانەو کۆڵانە بکات تا بگەینەوە ماڵەوە،بەڕاستی وڵاتێکی بێسەروبەرە