ماریا هەورامی، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ لەوەڵامی قسەکانی مەلاهەڵۆحەمە ڕەشیددا بێدەنگی شکاند‌و رایگەیاند، لە دادگا سكاڵای یاسایی لەسەر م تۆماردەكات بەرامبەر بەو قسانەی پێی وتوە. ڕەدیشی کردەوە کە ناوبراو هیچ پەیوەندیەکی خزمایەتی لەگەڵیدا هەبێت،
ماریا هه‌ورامی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەلێدوانێكدا بۆ كەناڵی “بی ئێم سی” رایگه‌یاند؛ ئه‌گه‌ر ئه‌و مامۆستا ئاینییه ڕه‌خنه‌ی له کارەکەم بگرتایه كه من دروستبكات ئه‌و كات هیچم نەدەگوت، كاره‌كه به شێوه‌یه‌كی كوردییانه كراوه و له كلتوری كوردی لاینه‌داوه.
ئەوخانمە هونەرمەندە وتیشی؛ ئه‌مڕۆ ئه‌و وتانه‌ی به‌رامبه‌ر من به‌كارهێناوه، سبه‌ی به‌رامبه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی دیكه به‌كاریده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر خۆشم بێده‌نگبم لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بێدەنگ نابن،
ماریا هه‌ورامی ڕونیشی کردەوە کە، له رێگه‌ی دادگاوه داوایی یاسایی تۆمارده‌كه‌م و هیچ وه‌ڵامێكی ناده‌مه‌وه و چونكه ئه‌و زمانه‌ی ئه‌و به‌كاریهێناوه من ناتوانم به‌و جۆرە وەڵامی بدەمەوە،
له‌باره‌ی پەشیمانییەكەی مەلا هه‌ڵۆ، خانمە هونەرمەندەکە گوتی، ئه‌و مامۆستا ئاینییه خزمم نییه و مه‌رج نییه هه‌مو هه‌ورامییه‌ك خزمی یه‌ك بێت و یه‌كه‌م جارمه له هه‌مو ته‌مه‌نمدا ئه‌و كه‌سایه‌تییه ببینم ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی کە ئەوقسانەی لەسەر کردم،
لێدوانی ئەم خانمە پاش تۆمارکردنی کلیپەنوێکەی بوو لەشاری سلێمانی و بەدروستیش لەشەقامی سالمی ئەو شارەدا کە بۆ نزیکەی کاتژمێرێک شەقامەکە داخراو گلەیی زۆرێک لەهاوڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێنا،
هاوکات هەرپاش تۆمارکردنی کلیپەکە
تۆمارێکی دەنگی مەلا هەڵۆ لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا تەقیەوەو هێرشێکی توندی کردە سەر ئەو خانمە،
بەڵام شەوی ڕابردو دوبارە مەلا هەڵۆحمە ڕەشید،لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەفەیس بوک و لەپەیامێکدا پەشیمانی خۆی نەشاردەوەو گوتوشیەتی ئەو قسانەی بۆکەسێکی نزیک لەخۆی کردوەو بۆڕای گشتی نەبوە،هاوکات گلەیی لەخۆشی دەکات و دەڵێت بۆخۆم ناڕازی بوم لەدەربڕینەکەی خۆم،بەڵام ئەگرپرسیاری کارەکەم لێ بکرێ هەربەناشەرعی و خراپی دەزانم،
مەلا هەڵۆ لەکۆتایی قسەکانیشیدا گوتبوی کە “من سوکایەتیم بە هەورامییەکان نەکردوە، چونکە خۆم هەورامیم و ئەو خاتونەش خزم و كەسی خۆمەو سەردانیشی دەكەم و لەگەڵ خۆی و كەسوكارەكەشی قسە دەكەم، ئەگەر بەوەش رازی نەبوو ئامادەی دادگادەبم.