ماموستایه‌كی ڕاگه‌یاندن،پێی وایه ڕاگه‌یاندن ئه‌ركی بۆ دیاری نه‌كراوه،ده‌بێت به یاسا ڕاگه‌یاندنی كوردی ڕێكبخرێته‌وه،بخرێته‌وه خزمه‌تی نیشتیمان و هاڵاتیان و له‌و پاشا گه‌ردانییه ڕزگار بكرێت.
دكتۆره نه‌زاكه‌ت حوسێن سكرتێری لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و مافی ڕۆژنامه‌نوسان له سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان،به ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ، ڕاگه‌یاند:”
له هه‌رێمی كوردستان پاشا گه‌ردانی له میدیای كوردی هه‌یه،یاساییه‌كی ته‌واوی شاملیی گشتی ڕاگه‌یاندنمان نییه،تێكڕای میدیا بیندراو بیسراو خوێندراو،ئێستاش شۆسییال میدیا ڕێك بخات،ته‌نها یاسایی ژماره 35 ساڵی 2007 هه‌یه كه ئه‌و یاسایه‌ش بۆ ڕاگه‌یاندنی چاپ كراوه له‌ئاست ئه‌و گه‌شه كردنی ئێستای ڕاگه‌یاندن، توانای ڕێكخستنی نییه،وه ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمه‌كه‌مان خاوه‌نێكی نییه،كه له وڵاتان به حكوومی دیكتاتۆری یان دیموكراسی، له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تێك یان ئۆڕگانێك،بۆرد و سه‌نته‌رێك ده‌سته‌یه‌ك ڕێكده‌خرێت، كه له وڵاته دكتاتۆره‌كان بۆ كۆنتڕۆڵی كۆمه‌ڵگا به‌كاری ده‌هێنن،وڵاته دیموكراسییه‌كان بۆ ڕێكخستن كۆمه‌ڵگا به‌كاری ده‌هێنن”.
دكتۆره نه‌زاكه‌ت وتیشی:” له كوردستان پێویستمان به ئه‌نجومه‌نێك هه‌یه ڕاگه‌یاندنی كوردی به‌ته‌واوی به‌شه‌كانیه‌وه ڕێك بخاته‌وه، میدیای كوردی بخرێته‌وه خزمه‌تی هاوڵاتی و نیشتیمان،پرسه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان،به ده‌رچواندنی یاسا و دروستكردنی بۆردێك،میدیا بخرێته‌وه ناو سیسته‌می حكومڕانی،هه‌میشه وتومه،حكوومه‌تی هه‌رێم تائێستا میدیا له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌مه حكوومڕانیهكهیهوهبووه،چۆن وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا و بواره‌كانی تر ،میدیا له بۆردێكدا به‌خرێته ناو سیسته‌می حكوومه‌ت ئیداره و چاودێری بكرێت،یاسای بۆ ده‌رچوێندرێت”.
نه‌زاكه‌ت وتیشی:” ئه‌و كاری ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستان هه‌یه فه‌وزایه‌كی گه‌وره‌ی ناوه‌ته‌وه،بۆ ناسنامه و كه‌لتوور و به‌هاو ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی تاكی كۆمه‌ڵگا،كێشه‌ی بۆ دروست كردووه”.
سكرتێری داكۆكی له ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و مافی ڕۆژنامه‌نوسان وتیشی:” ئه‌و جۆره له‌كاری ڕاگه‌یاندن به‌رده‌وامبێت،هیچ ڕێكخستن و كار و بارێكی وڵات سه‌رناگرێت،میدیا نایه‌ڵێت، حكوومڕانی و په‌روه‌رده و سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منیی له بواره‌كانی خۆیان كاربكه‌ن،چونكه میدیای ئه‌مڕۆ كارده‌كات به‌رده‌وام له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تێكدان و دروستكردنی ململانێ نائارامی بۆ تاك ،به‌رده‌وامی كاری له‌م جۆره‌ی میدیا واته به‌رده‌وامی شه‌ڕێك به‌رۆكی دامه‌زراوه‌كانی وڵات ده‌گرێته‌وه نایه‌ڵێت، كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن”.
ناوبراو بڕوای وایه:” ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له ڕاگه‌یاندنی كوردی هه‌یه بۆیه پێویستمان به‌وه‌یه یاسای تایبه‌ت به ڕاگه‌یاندن هه‌بێت و ئه‌ركی بۆ دیاری بكرێت پابه‌ندبكرێت به‌و به‌كۆمه‌ڵێك پرسه‌وه،بۆردی چاودێری و ڕقابهی بۆ دامه‌زرێندرێت و خاوه‌نداری هه‌بێت له میدیا ،ئه‌ركی بۆ دیاری بكرێت هه‌ركه‌س پاره‌ی هه‌بوو میدیا بكاته‌وه ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی زۆر ئاسان ده‌بێت”.