لە ئامارێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیداهاتوەکە تەنیا مانگی رابردوودا “15577” كەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنیان كردووەو لەو ڕێژەیەش “1566” نەخۆش داخڵكراون بەمەبەستی چارەسەر وەرگرتن،
هەربە گوێرەی ئامارەکەی تەندروستی سلێمانی “101” بریندار بەهۆی كەوتن و كەوتنەخوارەوە و “94” حاڵەتی برینداری ڕووداوی هاتوچۆ و “92” برینداری پێكدادان و چەقۆ و “142” حاڵەت بەڕووداوی جیاجیا و یەك برینداری فیشەك و یەك حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە.