دوابەدوای ئازاد کردنەکەی شاسوارعبدالواحد،سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ،بێدەنگی هەڵبژاردوەو دورە لەلێدوان ودەرکەوتن لەچاوی کامێراکاندا،
ئەمە لەکاتێکدایە پەرلەمان تارانی ئەوجوڵانەوەیە ماوەیەکە چ لەناوخۆی هەریم و چ لەبەغدا بەگەرمی سەرقاڵی لێدوان و کۆنفرانسی ڕۆژنامەگەرین دەربارەی هەندێ دۆسیەی گەرمی هەڵپەسێردراوی نێوان بەغداو هەولێر،
شاسوار عبدالواحد،لەپاش ئازادبونی لەیەکەم کاردانەوەیدا تۆمەتی خیانەتی دایە پاڵ ئەوانەی دۆخی بزوتنەوە کەیان بەو ئاراستەیەدا برد،
هاوکات داوای خۆڕاگری و پشودرێژی لەهەوادارانی کرد.
ئەمەش لەکاتێکدایە کەسەرەتای تەقینەوەی کێشەکانی ئەو بزوتنەوەیە لەلایەن شادی نەوزادی پەرلەمان تاری ئەو هێزەوە دەستی پێ کرد کەلە پرێس کۆنفراسێکدا ڕای گەیاند،هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی سێکسی لێ کراوە لەلایەن هەندێک پەیجی سێبەری سەربە شاسوار عبدالواحدەوە،
دوابەدوای ئەوەش زۆرێک لەپەرلەمان تارانی نەوەی نوێ دەنگی خۆیان خستە پاڵ شادی نەوزادو داوای لێکۆڵینەوەی تەواویان کرد لەکەیسی شادیدا،
ڕابون مەعروف کەپەرلەمان تارێکی دیاری نەوەی نوێیە لەدوا لێدوانیدا لەسەر ئەودۆخە ڕای گەیاندکە،
چیتر ئەوان ڕێگەنادەن کاری بازرگانی و سیاسەت تێکەڵ بەیەک بکرێن وداوای تێکەڵ نەکردنی ئەم دوکارە جیاوازەی کرد.کە مەبەستی لەشاسواربوو،
کە بەگوتەی خۆی شاسوار لەڕێگەی سروەی خوشکی و کەسە نزیکەکانیەوە تەواوی جومگەکانی نەوەی نوێی داگیر کردوە،
دوابەدوای هەڵمەتی دەسگیر کردنی ڕۆژنامە نوسان و کارمەندانی ئۆفیسە کانی نەوەی نوێ و دواجار دەسگیر کردنی خودی شاسوارو ئازاد کردنی،بۆتە جێگەی پرسی چاودێران،
هەندێک پێیان وایە ئازاد کردنی شاسوار سەفقەیەکی سیاسی گەورەیە لەبەرابەر بێ دەنگی ئەودا.هەندێکی دیکە وای بۆ دەچن ئەوەی لەڕابردودا بەسەر نەوەی نوێ و شاسواردا هاتوە سەرۆکی لیستە کەی دوچاری شۆکێکی گەورە کردوەو لە ئێستەدا لەبێ هیواییە کی گەورەدا دەژی،
شایەنی باسە نەوەی نوێ توانی لەیەکەم هە ڵبژاردنی عێراقدا ببێتە خاوەنی سێ کورسی پەرلەمای و لە هەڵبژاردنی هەرێمیشدا هەشت کورسی بۆخۆی مسۆگەربکات،
بەڵام لەئەنجامی کێشە ناوخۆیەکانی ئەو بزوتنەوەیەوە لە ئێستەدا دیار نیە چارەنوسی ئەو هێزە لە ئایندەدا بە کوێ دەکات