لە دە ڕۆژی ڕابردودا نزیکەی “٥۰۷”کۆچبەری نایاسایی لەلایەن هەردو کەشتی دەریایی “ئۆشین وایکینگ و ئوپن ئارمز”ەوە ڕزگار کراون و لەئێستەشدا سەرگەردانی نێو دەریای ناوەڕاستن،
بەگوێرەی ئاژانسی یۆرۆ نیوز،پەنابەرەکان فرە ڕەگەزن و لەدە ڕۆژی ڕابردودا لە لایەن دوکەشتی ڕزگار کەرەوە لەمەترسی خنکان نقومبون ڕزگار کراون،بەڵام لەئێستەدا سەرگەردانی نێو دەریاکانن و هیچ وڵاتێک ئامادەی ئەوە نیە وەریانبگرێتەوەو بیانگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتی خۆیان.