له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وا بڵاو بویه‌وه محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود سكرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان،ده‌بێته ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم، بۆ كاروباری سه‌ربازی.
له به‌دواداچونێكی ماڵپه‌ڕی ڕووماڵ، به‌رپرسێكی باڵا حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان نه‌ی ویست ناوی بڵاو بكه‌ینه‌وه،ڕایگه‌یاند:” سه‌ربه‌ری ئه‌و هه‌واڵه ناڕاسته و كاكه محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حمود، پۆستی ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌رناگرێت.
هه‌ربه‌پێ زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی ڕووماڵ ،محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود به‌كه‌سانی نزیك به‌خۆی گوتوه هیچ ئاگام له هه‌واڵی وانییه من بكرێمه ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم،ئه‌و هه‌واڵه ناڕاسته.
ئه‌و هه‌واڵه له‌كاتێكدایه محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان،پته‌وه له‌و چوارچێوه‌شدا پارتی پۆستی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفال كراوانی له‌كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تی هه‌رێم دابهحیزبی سۆسیالیست، كه عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرتووه،له‌كاتێكدا حیزبی سۆسیالیست له چوارچێوه‌ی لیستی سه‌رده‌م له‌گه‌ڵ حیزبی كرێكاران و ڕه‌نجده‌رانی كوردستان به‌شداریان له ههڵبژاردنهكانداكرد، ته‌نها یه‌ك كورسی په‌رله‌مانیان برده‌وه.