چاودێرێكی سیاسی ده‌ڵێ:په‌كه‌كه ده‌بوو به‌پیر بانگه‌وازه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانی كراویانهوه بڕۆشتایه،داوای ئاشتی ده‌كات و ئاگر به‌ستی ڕابگه‌یه‌ندایه به دنیای بوتایه ئه‌وه ئێمه ئاماده‌ی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتین.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی قه‌ندیل و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری جێگیر بوون،به‌رده‌وام فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئه‌وناوچانه بۆردوومان ده‌كات له ئاكامدا زیانی گیانی و ماڵی لێده‌كه‌وێته‌وه،خاك و ئاسمانی كوردستان ده‌به‌زێنێت.
محه‌ممه‌د بازیانی به ماڵپه‌ڕی ڕووماڵی ڕاگه‌یاند:” پێویسته له‌سه‌ر په‌كه‌كه به‌رژه‌وه‌ندی كورد له‌به‌رچاو بگرن، ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی ئومێدی كورده، حكومڕانیه‌كی سه‌ربه‌خۆمان هه‌یه،نابێت هیچ بیانوێك بدرێت به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تانه‌وه ده‌ستدرێژی بكهنهسهری به‌بیانوی ئه‌وه‌ی شه‌ری ئه‌منی قەومی خۆی ده‌كات،گونده‌كانی ئێمه وێران بكات و ئابووریان سفر بكاته‌وه هاوڵاتیانی سڤیل بریندار و شه‌هید بكات”.
محه‌ممه‌د بازیانی وتیشی :” به‌هۆكاری بوونی په‌كه‌كه له گونده‌كانی سه‌ر سنوور سه‌دان گوند جگه‌له‌وه‌ی به‌بۆردوومان وێران ده‌كرێن،له لایه‌ن هێزی ئاسمانی توركیا، وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌یتوانیوه، ده‌ستی ئاوه‌دانییان پێبگه‌یه‌نێت،بۆیه ده‌بێت شه‌رعییه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم بگاته ئه‌وناوچانه و خزمه‌ت گوزاریان بۆ دابین بكات”.
بازیانی ده‌شڵێت:” ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه هه‌ر شه‌ڕی پارتی زانی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كه‌ن ئه‌وه با بڕۆنه ده‌ره‌وه‌ی خاكی باشوری كوردستان،به‌تایبه‌ت له گوند و ئاوایه‌كان دووربكه‌ونه‌وه،شهڕبكه و ئه‌وكاتیش زیانی گیانی كه‌متریش به‌خودی په‌كه‌كه ده‌گات”.
ناوبراو وتیشی:” ده‌رفه‌تی ئاشتی و گفتوگۆ هه‌یه بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا و په‌كه‌كه پێویسته بڕۆنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌تایبه‌ت عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كه ڕێبه‌ری په‌كه‌كه‌یه داوای ئاشتی و گفتوگۆی كردووه،ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه به ڕێبه‌ری خۆیانیان ده‌زانن با به‌ده‌م داواكه‌یه‌وه بڕۆن و ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نن،به‌شه‌ر هیچ چاره‌سه‌ر نابێت و میله‌تان زه‌ره‌ری لێده‌كه‌ن”.
بازیانی وتی:” چۆن پێشمه‌رگه له‌شۆڕش دژی سه‌ددامی دیكتاتۆر شه‌ڕیان ده‌كرد له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه ئاوه‌دانی و شاره‌كان ده‌یانكرد بۆئه‌وه‌ی میله‌ت زیانی پێنه‌گات، ئاواش په‌كه‌كه نابێت شه‌ڕه‌كه بێنێته ناوچه ئاوه‌دانییه‌كان، ئه‌وه ڕه‌ز و باخانه‌ی وێران ده‌بن و ده‌سوتێن سامانێكی نه‌ته‌وه‌یمانه به‌ده‌یان ساڵ ئاوه‌دان بوونه‌ته‌وه”.