هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌یان پێكهێناوه بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك،سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌وشاره ده‌ڵێ،ده‌رئه‌نجامی گفنوگۆكان بۆ كه‌ركوكییه‌كان دڵخۆشكهردهبێت.
محه‌ممه‌د كه‌مال،سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، ڕاگه‌یاند:” كۆبوونه‌وه و گفتووگۆ له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق،له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك،به‌رده‌وامه له گفتووگۆكان لێكتێگێشتنی باش هه‌یه”.
محه‌ممه‌د كه‌مال وتیشی:” ئێستا لیژنه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر كاره‌كانیان به‌رده‌وامن،به ئاماده‌بونی لایه‌نی سێییه‌م كه(UN)ـە بۆیه هیوامان واییه زوو بگه‌نه ڕێكه‌وتن و كۆتایی به نه‌هامه‌تی هاوڵاتیانی كه‌ركوك بهێندرێت،كه له دۆخێكی خه‌راپدان”.
كه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:”له گفتوگۆكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ئه‌وه‌یه ده‌بێت،دۆخی كه‌ركوك ئاسای بكرێته‌وه، كۆی ئه‌و هێزه سه‌ربازیه‌ی له‌و شاره بڕواته ده‌ره‌وه، ئه‌وماڵانه‌ی داگیركراون بدرێنه‌وه به خاوه‌نه‌كانیان، قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه،باره‌گاكانی پارتی چۆڵبكرێن،ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی بكاته‌وه پارێزگارێك بۆ شاره‌كه دابنێت كه ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك پارێزگاری شاره‌كه هه‌بێت”.
ناوبراو ڕه‌تی كرده‌وه، هیچ بڕیارێك هه‌بێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له به‌غدا كۆببێته‌وه،ده‌ڵێ:”ئه‌وهه‌واڵانه ڕاستنین باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك،له به‌غدا كۆده‌بێته‌وه”.
هه‌وڵه‌كان وایه له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا كۆتایی به گفتوگۆی حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان،بهێندرێت و هه‌نگاوه‌كانی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك،بڕواته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه به‌دانانی پارێزگار بۆ شاره‌كه.
سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك،ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:” ئێمه داوامان كردووه پارێزگارێك بۆ شاره‌كه دابندرێت، جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان،ته‌واوی پێكهاته‌و ئاینه‌كان بێت”.