سەرچاوەیەکی تایبەت لەسەرکردایەتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانەوە بە ڕووماڵی ڕاگەیاندکە؛مستەفاچاوڕەش بە وەکالەت پۆستی یەکەکانی”۷۰”ی وەرگرتوە نەک بەەرمانێکی ڕەسمی ئەوحزبە،
بەگوێرەی هەواڵی هەندێک لەمیدیاکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەنوسراوی ژمارە “۹٥٤”کەبەرواری ۲۷-۷-۲۰۱۹لەسەرە بەواژۆی کۆسرەت ڕەسوڵ علی جێگری سکرتێری یەکیەتی گوایە لەبری شێخ جەعفەرشێخ مستەفامستەفاچاوڕەش دەبێتە لێپرسراوی ئەوهێزە،و هەواڵەکەش لەلایەن مستەفاچاوڕەشەوە پشتڕاست کراوەتەوە،
سەرچاوە کەی سەرکردایەتی یەکیەتی ئەوەشی بەڕووماڵ ڕاگەیاندکە؛تاساتی دانانی کەسێک بۆئەو پۆستە بەوەکالەت پۆستەکە بەڕێوەدەبات و هیچ بڕیارێکی کۆتایی دەربارەی ئەوە نەدراوە کەناوبراو بەڕەسمی ئەوپۆستەی پێبدرێت،
ئەمەش لەکاتێکدایە کە شێخ جەعفەرشێخ مستەفا بەڕەسمی کرایە جێگری سەرۆکی هەرێم و لەئێستەشدا پۆستی یەکەکانی “۷۰” ی ئەوحزبە بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێت..