پاش ئەوەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا کرایە جێگری سەرۆکی هەرێم یەکێتى بەشێوەیەکى فەرمى مستەفا چاوڕەشی کردە فەرماندەى گشتى هێزەکانى ٧٠،و ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی و بەئامادەبونی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکیەتی لە بارەگای هێزەکانی ۷۰ دەستبەکاربوو لەپۆستەکەیدا،
شایانی باسە جەعفەر شێخ مستەفا نزیکەى ١٠ ساڵە فەرماندەى گشتى هێزەکانى ٧٠ یە، بەڵام لەلایەن مەکتەبى سیاسییەوە بۆ جێگرى سەرۆکى هەرێم دیاریکراو هەفتەى رابردووش فەرمانى دەست بەکاربوونى لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە بۆ دەرکرا.