سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵوێستی خۆیی لە سەر ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
مستەفا کازمی ڕایگەیاندووە کە تا پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2021 گەیشتووینەتە ڕێکەوتن کە پارەیەکی سادە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرین.
مەبەستی کازمی لەو پارەیە هەمان 320 ملیار دینارەکەیە کە چەند جارێک ڕەوانەی هەولێر کراوە./.
