ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا مناڵێکی تەمەن “٤”ساڵان کە دانیشتوی سلێمانیە و دانیشتوی گەڕەکی ڕزگاریە، بە ناوی “ه، ف، ا” لەلایەن ئۆتۆمۆبێلی گەشتیارێکەوە کرابە ژێرەوەو گیانی لەدەستدا،
ڕائد بارزان وتە بێژی پۆلیسی هەڵەبجە بەڕووماڵی ڕاگەیاندکە؛لەنزیک بازگەی ئاسایشی خورماڵ ئۆتۆمۆبیلێک لەمنداڵێک دەدات کەلەگەڵ خێزانەکەیدا بۆگەشت ڕویان لەناوچەکە کردبوو،پاش ئەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە دەکرێت،بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیان لەدەست دەدات،
وتەبێژەکەی پۆلیسی هەڵەبجە ڕاشیگەیاند؛شۆفێری ئۆتۆمۆبێلەکە دەستگیرکراوەو دۆسیەی لێکۆڵینەوەکەش بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە.