كاتژمێر ۳۰-۱ خوله‌كی شه‌وی ڕابردو هاوڵاتییه‌ك په‌یوه‌ندی به‌مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه ده‌كات كه ئوتومبیلێك له‌جۆری “شۆفرلێت – تاهو – ڕه‌نگ ڕه‌ش” ته‌قه‌ی لهئۆتۆمبیلێك كردووه له‌جۆری (تویتا – كامری – رەنگ سپی)و دواتر شۆفێره‌كه‌ی ڕفاندووه.
مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن پاش ئەوەی ئۆتۆمبێله تاهۆکهیان دۆزییه‌وه، له‌شه‌قامی “٦۰” مهتریکاتێک به‌ره‌و شه‌قامی پاركی ئازادی دوای كهوتنو داوای خۆڕادەستكردنیان لێکرد، به‌ڵام شۆفێره‌كه خۆی ڕاده‌ست نەکردو به‌ره‌و چواڕ ڕیانی سه‌رچنار ڕۆشت بە دەم تەقەکردنەوە لەهێزەکەی پۆلیس،
دواتر له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌ی شكار بازگه‌یه‌ك بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه دانرا، به‌ڵام تۆمه‌تبار بهئۆتۆمبیلهكهیهوه خۆی کێشا بهئۆتۆمبیلی مه‌فره‌زه‌كه‌ی پۆلیسداو به‌و هۆیه‌وه چه‌ند كارمه‌ندێكی پۆلیس برینداربون‌و له‌ئێستادا باری ته‌ندروستیان جێگیره، هه‌روه‌ها زیانیش به‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن كه‌وت.
دواتر توانرا شۆفێره كه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵیدا بو ده‌ستگیر بکرێن و كه‌سه فڕێنراوهكهش ئازادكرا. ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێك له‌جۆری ده‌مانچه.
هاکات هاوڵاتییه‌ی له‌لایه‌ن تۆمه‌تباره‌كانه‌وه ڕفێنرابو سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كان تۆماركردوه.
شایانی باسە تۆمه‌تباره‌كان خه‌ڵكی شاری سلێمانین‌و له‌ئێستادا هه‌ردو تۆمه‌تبار “ب، ع، ع – م، ع، ج” به‌فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.