پاش ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن دادگایه‌که‌وه له وڵاتی ئیتالیا حوکم درا، ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆیی نه‌رویژ مه‌لا کرێکاری ده‌ستبه‌سه‌ر کرد.
ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆیی نه‌رویژ ناسراو به pst ڕۆژی سێ شه‌ممه له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی توێته‌ر هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ربوونی مه‌لا کرێکاری ڕاگه‌یاند. حوکمی ئه‌م دهستبهسهربوونهش له لایه‌ن دادگایه‌کی ئیتالی و پاشان پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌رکرابوو.
دادگایه‌ک له شاری بولسانۆی ئیتالیا حوکمی گرتنی کرێکاری ده‌رکردبوو. هێزه ئه‌منییه‌کانی نه‌رویژ ته‌نیا دوو کاتژمێر له پاش ئه‌و حوکمه کرێکاریان ده‌ستبه‌سه‌ر کرد. ئه‌و به کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان تۆمه‌تبار کراوه و سزای 12 ساڵ زیندانی به سه‌ردا سه‌پاوه. هه‌روه‌ها دادگا بۆ 5 که‌سی دیکه‌ش سزای ده‌رکردووه.
ئه‌وه‌ی که له میدیاکاندا هاتووه باس له‌وه ده‌کات که مه‌لا کرێکار وه‌ک ڕێبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی شاخ په‌یوه‌ندیی له گه‌ڵ داعش هه‌بووه و ویستی کاری تیرۆریستیی له وڵاتانی ئه‌ورووپیش هه‌بووه. پارێزه‌ره‌که‌ی ئه‌مه‌ی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه که هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوان کرێکار و داعش بوونی نییه و ته‌نیا ویستی گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق و چالاکی سیاسیی هه‌بووه./.
