له کۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ر دوو سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نسا و ئه‌مریکا له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی جی 7، دۆسیه‌ی ئێران یه‌کێک له گرنگترین ته‌وه‌ره‌کانی وتووێژی هه‌ر دوو سه‌رۆک بووه.
سه‌رۆکایه‌تی کۆماری فه‌ره‌نسا له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاندووه که دوناڵد تره‌مپ له کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئیمانۆئل مه‌کرۆن جه‌ختی له‌وه کردووه‌ته‌وه که شه‌ڕی له دژی ئێران ناوێت.
له به‌یاننامه‌که‌ی کۆشکی ئیلیزێ هاتووه که تره‌مپ ڕایگه‌یاندووه له سه‌ر دۆسیه‌ی ناوه‌کی و چالاکییه‌کانی ئێران له ناوچه‌که، ڕێکه‌وتنێکی نوێی له گه‌ڵ تاران ده‌وێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه که‌ناڵی جزیره ڕایگه‌یاندووه که مه‌کرۆن له‌م کۆبوونه‌وه‌دا پێشنیاری ئه‌وه‌ی به تره‌مپ کردووه که واشنتن ڕێگری له هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران به شێوازێکی سنوردار و بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو نه‌کات و له به‌رامبه‌ردا تارانیش پیتاندنی یۆرانیۆم زیاتر له ئاستی دیاریکراوی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ڕابگرێت.
سه‌رۆکایه‌تی کۆماری فه‌ره‌نسا پێشتر له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاندبوو که مه‌کرۆن و تره‌مپ سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ئێران و ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که خاڵی ناکۆکیان هه‌یه./.
