ئه‌ندامێکی گرووپی دۆستایه‌تی په‌رله‌مانیی ئێران و فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌رێکی زۆر له ئارادایه که ئیمانۆئل مه‌کرۆن له‌م مانگه‌دا سه‌ردانی تاران بکات.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر ڕهنجبهرزاده به ئاماژه به ده‌نگۆی سه‌ردانی سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نسا بۆ تاران وتی: مانگی ڕابردوو له لایه‌ن حکومه‌تی فه‌ره‌نساوه هه‌واڵی سه‌ردانی مهکرۆنمان پێ گه‌یشت به‌ڵام ڕه‌نگه دواکه‌وتنی ئه‌و سه‌ردانه به هۆی کێشه ناوخۆییه‌کانه‌وه فه‌ره‌نساوه بێت.
وتیشی: سه‌ردانه‌که‌ی مه‌کرۆن له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌کان بۆ پاراستنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مریکا ده‌بێت، به‌ڵام باشتره ناوبراو پێگه و کاریگه‌ری ئێران له به‌رچاو بگرێت تا به ده‌ستی به‌تاڵ نه‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌ندامی گرووپی دۆستایه‌تی په‌رله‌مانیی ئێران و فه‌ره‌نسا له کۆتاییدا وتی: پێش بینی ده‌که‌ین که له‌م مانگه‌دا سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نسا سه‌ردانی تاران بکات به‌ڵام به‌رواره‌که‌ی به ته‌واوی دیاری نه‌کراوه./.
