ئاشکرایه که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان موقته‌دا سه‌در و ئێران به‌و گه‌رم و گوڕێییهی جاران نییه و هه‌ڵوێسته‌کانی سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌در له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو هێنده به دڵی به‌رپرسانی تاران نه‌بووه، ئه‌ویش له کاتێکدا که به هۆی گوشاره‌کانی ئه‌مریکاوه زیاتر پێویستیان به پاڵپشتی سه‌کرده عێراقییه‌کان هه‌بووه.
ئێستا سه‌رچاوه‌یه‌ک له ڕه‌وتی سه‌در ڕایگه‌یاندووه کهموقتهدا سه‌در سه‌ردانی ئێران ده‌کات.
سه‌ردانه‌که‌ی سه‌در ئه‌مجاره خێزانییه و دیار نییه که کام له به‌رپرسانی باڵای ئێران ده‌بینێت. ئه‌و سه‌رچاوه‌ش ئه‌گه‌رچی نه‌یشاردووه‌ته‌وه که موقته‌دا نیازی بینینی به‌رپرسه ئێرانییه‌کانی هه‌یه به‌ڵام لای ڕوون نه‌بووه که بڕیاره کێ ببینێت.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌در له کاتێکدایه که ناوبراو سێ ساڵ به‌ر له ئێستا سه‌ردانی ئێرانی کردووه./.