سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌در له تاران بووه.
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌در له حوسێنیه‌ی ئیمام خومه‌ینی له شاری تاران له گه‌ڵ قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بووه.
وه‌ک له وێنه‌کاندا هاتووه ناوبراو به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمی یادی عاشورا کردووه که به ئاماده‌بوونی ڕێبه‌ری باڵای ئیران به‌ڕێوه‌چووه.
ئه‌م ده‌رکه‌وتنه‌ی سه‌در په‌یامی سیاسی تایبه‌ت به خۆیی ده‌بێت و ڕه‌نگه له داهاتوودا ئاسه‌واره‌که‌ی زیاتر ڕوون ببێته‌وه
