مینی پاسێک لە چیای بەرانان کەوتە خوارەوە
دیمەن ئیسماعیل
بەهۆی وەرگەرانی پاسێکەوە لەچیای بەرانان ۲۱هاڵاتی،برینداربون و قوربانیشی لێکەوتەوە.
رێژەن بورهان،بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان ،بە سایتی “روماڵ”ی راگەیاند :”ئەمرۆ مینێکی پاسێکی 14 نەفەری بە 21 سەرنشینەوە ،لەسەر شاخی بەرانان وەرگەراوە بوە هۆی بریندار بونی 19 کەس و دو کەسیش گیانیان لەدەست دا،مینی پاسەکە لەنزیک مەزارگەی ئیمام محەمەد وەرگەراوە”
ئەو بەرێوەبەرە رای گەیاند :”لەئێستادا بەشێک لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون بۆ چارەسەر،سەرجەم سەرنشینەکان عەرەبن”
ئاماژەی بەوەش دا :”بەهۆی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان هاولاتیان بەسەر چیادا هاتوچۆ دەکەن،ئەمڕۆ ئیش و کاری تونێلەکە تەواو دەبێت بە روی هاولاتیان دا دەکرێتەوە .