لە کاتێکدا کە پرسی نەخۆشی ئەنگێلا مێرکل ڕاویژکاری ئەڵمانیا و لەرزینە بەردەوامەکانی بە تایبەت لە چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە فەرمییەکان بووەتە جێی سرنجی میدیاکانی جیهان، ناوبراو دڵنیایی دەدات و دەڵێت ڕەوشی تەندرووستیم زۆر باشە و کێشەم لە تێپەڕاندنی ئیش و کارەکانمدا نییە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕەوتی دانوستانەکان سەبارەت بە ئاسایشی گەرووی هورمۆز بەردەوامە بەڵام هیچ بڕیارێک نەدراوە.
مێرکل وتی کە ئەڵمانیا لە پلانی ئاسایشی ئەمریکا بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان بەشداری دەکات بەڵام بە ئەنجامی کۆتایی نەگەیشتووە./.