لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی دووبارە
هەڵبژاردنەوەی وەك رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست،
شایانی باسە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، عومەری سەید عەلی بە رێکخەری گشتی بزووتنەوەکە هەڵبژێردرایەوە و توانی بەسەر رکابەرەکەیدا، شۆڕش حاجی، سەربکەوێت.
عومەری سەید عەلی لە کۆی ٤٤ دەنگ توانی ۲۸ دەنگ بەدەستبهێنێت و جارێکی دیکە وەک رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.