نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی موقته‌دا سه‌در بۆ تاران و ده‌رکه‌وتنی له گه‌ڵ ڕێبه‌ری باڵای ئێران ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م سه‌ردانه هێنده جێی سه‌رسوڕمان نییه و که‌سایه‌تییه سیاسی و مه‌زهه‌بییه‌کانی شێعه‌ی عێراق له پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران باشترین په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ حکومه‌تی تاران هه‌بووه.
ناوبراو له وتووێژی له گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ئێرانی ئنتخاب ڕایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده له ساڵانی ڕابردوو چه‌ندین جار ناکۆکی له نێوان سه‌در و کۆماری ئیسلامی ئێران بینرا به‌ڵام له ئاکامدا هاوبه‌شی مه‌زهه‌بی ئه‌وانی پێکه‌وه گرێ دایه‌وه.
ده‌باغ وتی: سه‌ردانه‌که‌ی سه‌در ههنگاوێکی گرنگه له نزیکایه‌تی نێوان ئێران و هاوپه‌یمانی سائیرۆن له په‌رله‌مانی عێراق.
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له درێژه‌دا وتی: سه‌ردانه‌که‌ی موقته‌دا سه‌در کاریگه‌ریی له سه‌ر نزیکبوونه‌وه‌ی زیاتری نێوان هه‌ر دوو وڵاتی ئێران و عێراق ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند که ناکۆکییه‌کانی سه‌در و ئێران هیچ کات ناچێته چوارچێوه‌ی دوژمنایه‌تی، به‌ڵکوو زیاتر وه‌ک بۆچوونی جیاواز لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت./.
