سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە پەیوەندی وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ تەل ئەبیب زیاتر بەرەو ئاساییکردنەوە دەڕوات.
بنیامین نتانیاهۆ لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵی بی بی سی عەرەبی ڕایگەیاند کە ئێران بەردەوام هەوڵی دژایەتی ئێمە دەدات وەک چۆن لە دژی دراوسێکانی ئێمەش هەمان سیاسەتی جێبەجێ دەکات و ئەمەش وا دەکات لە دژی سیاسەتەکانی ئەو وڵاتە بوەستین.
نتانیاهۆ ڕایگەیاند کە ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی بەو ئەنجامە گەیشتوون کە بێ گرنگیدان بە پرسی فەڵەستین پێویستە لە بوارەکانی ئابوری، بازرگانی، ئاو، ئاسایش و …. لە گەڵ ئێسرائیل پەیوەندییان هەبێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندی وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ ئێمە خێراتر بووە و ئەوان دەزانن کە بوونی پەیوەندی ئەمنی لە گەڵ تەل ئەبیب لە بەرژەوەندی وڵاتانی عەرەبییە بە گشتی./.
