سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه که درێژه به چالاکییه‌کانی خۆمان له سوریا و عێراق ده‌ده‌ین تا ڕێگری له مسۆگه‌ربوونی ئامانجه‌کانی ئێران بکه‌ین.
ئاژانسی سپۆتنیک ڕایگه‌یاندووه که بنیامین نتانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل باسی ئه‌وه‌یکردووه که چالاکییه‌کانی ئێمه له دژی ئامانجه‌کانی ئێران له وڵاتانی وه‌ک سوریا و عێراق ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاندووه که ئێران هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئیسرائیل ده‌دات و چالاکییه‌کانی ئێمه‌ش دژ به‌و وڵاته ده‌بێت.
نتانیاهۆ ده‌ڵێت، ئێمه له عێراق پێویست بێت و نه‌بێت، چالاکی ده‌که‌ین و له به‌ره‌کانی دیکه‌ش له دژی هه‌ر وڵاتێک که نیازی له‌ناوبردنی ئێمه‌ی هه‌بێت، چالاکی ده‌که‌ین.
له ماوه‌ی ڕابردوو بۆردومانکردنی چه‌ندین بنکه‌ی سه‌ر به هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق کاردانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه و مه‌ترسی ئه‌وه‌شی لێکه‌وتووه‌ته‌وه که عێراق ببێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و ململانێی نێوان ئێران و ئه‌مریکا و ئیسرائیل./.
