سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه که شه‌ڕ بژارده‌ی کۆتایی له که‌رتی غه‌ززه ده‌بێت.
بنیامین نتانیاهۆ له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ که‌ناڵی 13 ی ته‌له‌فزیۆنی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه که له ئاکامدا شه‌ڕی غه‌ززه ڕوو ده‌دات.
ڕاشیگه‌یاندووه که ئه‌و شه‌ڕه به‌راورد به شه‌ڕه‌کانی ڕابردوو جیاواز ده‌بێت و ئێستا ورده‌کارییه‌که‌ی بڵاو ناکرێته‌وه.
نتانیاهۆ هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌یکردووه که ئیسرائیل کات و شوێنی گونجاو بۆ هێرشی دژ به بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له که‌رتی غه‌ززه دیاری ده‌کات.
ئه‌م لێدوانه‌ی نتانیاهۆ پێش هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی ئیسرائیل تا ڕاده‌یه‌ک شێوازی بانگه‌شه‌ی له خۆ گرتووه
