دینا گەرمیانی
نرخی مریشک لەبازارەکاندا بەرز بویەوە ،حکوومەتیش هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی مریشک دەگەرێنێتەوە بۆ تێچونی بەخێوکردنی مریشک و هەناردەکردنی بۆخوارووی عێراق.
حەمزە محمد،مریشک فرۆشێکی شاری کەلارە بە سایتی “روومال”ی راگەیاند :”نرخی مریشک کیلۆی بە 3100 دینارە ،خۆمان بە 3000 دەیکرین 100 دینار دەخەینە سەری”
روونیشکیردەوە :هۆکاری گرانبونی بەهۆی رەوانەکردنی مریشکە بۆ خوارووی عێراق”
جێگری بەرێوەبەری کشتوکالی سلێمانی لەو بارەیەوە بە سایتی “روومال”ی راگەیاند مریشک بەرز نەبووەتەوە بەلک و تەکلیفەکە زۆر بوە.
ڕزگار حەمەخدر،جێگری بەرێوەبەری کشتوکالی سلێمانی بە سایتی “رومالی” ی راگەیاند :”خاوەن کێڵگەکان مریشک بەرهەم دەهێنن لەوەرزی زستان تێچوی زۆر دەبێت و پێویستیان بەگەرم کەرەوە دەبێت ،بەمەش نرخەکەی بەرز دەبێتەوە،بەلام لەوەرزی هاوین دا نرخەکەی کەمترە ،هەمو سالێک لەم وەرزەدا نرخی مریشک بەرز دەبێتەوە”
روونیشیکردەوە :” خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان کاتێک کە جوجکە دەکەنە ناو کێڵگەکانیانەوە هەمویان لەیەک کاتدا دەیکەن، بۆیە کە گەورە دەبن و دەخرێنە بازاڕەوە بەیەکەوە نرخی مریشک زۆر دادەبەزێت ئەمەش وادەکات بۆ جاری داهاتوو ژمارەیەکی زۆر لەو کێڵگانە مریشک بەرهەم نەهێنن و کێڵگەکانیان چۆڵبن”
ئاماژەی بەوەش دا :مریشک بەرەو خوار دەنێردرێت ئەمەش هۆکارێکە بۆ بەرزبونەوەی،نرخی کیلۆیەک مریشک 2500 دینارە ،بەلام کە بزانین نرخەکەی بەو جۆرە بەرز دەبێتەوە هەنوردەکردنی مریشک رادەگرین”