مەم بورهان قانع ئەندامی پارلەمانی کوردستان لەسەر فراکسێۆنی نەوەی نوێ،لەڕاگەیەندراوێکی میدیاییدا کەوێنەیەکی دەست ڕووماڵ کەوتوە ڕایدەگەیەنێت کە؛
“نزیكەی 120 سەرۆك و جێگر و ئەندامی لیژنەكانی شارەوانیی سلێمانی لابراون”
هاوکات دەشڵێت؛لە ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا، كە “توانا كەمال” سەرۆكی ئێستای شارەوانیی سلێمانی دەستبەكاربوە، نزیكەی 120 سەرۆك و جێگر و ئەندامی لیژنەكانی سەر بە شارەوانییەكان لابراون و لیژنەی وا هەبوە بۆ ماوەی حەوت ساڵ بەردەوامبوە، لەكاتێكدا نابێت سەرۆك و جێگر و ئەندامی هیچ لیژنەیەك بۆ ماوەی شەش مانگ بە هەمان ستافەوە بەردەوام ببێت. سەرەڕای لابردنی نزیكەی 50 سەرۆك و جێگری بەشەكان لە پۆستەكانیان.
لەڕاگەیاندنەکەداهاتوەکە؛لە بەدواداچونێكمدا وەكو پەرلەمانتار بۆ چەند پرسێكی سەر بە شارەوانیی سلێمانی، ئەمڕۆ (6/ 8/ 2019)، سەردانی “توانا كەمال” سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی-م كرد و بۆ ماوەی نزیكەی كاتژمێر و نیوێك پێكەوە كۆبوینەوە و وەڵامی بەشێكی زۆری پرسیارە كەڵەكەبوەكانمی لەسەر زەوییەكانی سەر بە شارەوانیی و موڵكی گشتیی و رێگریكردن لە زیادەرۆییەكان، دایەوە،
لە كۆبونەوەكەدا، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی، زانیاریی بە كەڵكی دەربارەی ئیش و كارەكانیان خستە بەردەمم، كە بۆ داهاتو درێژە بە بەدواداچونەكانم لەبارەیانەوە دەدەم، سەرەڕای ئەوەی باسی سەدان دۆنم زەوییمان كرد، كە موڵكی دەوڵەتن و نابێت لە رێی “دەڵاڵ”ەوە و لەرێی “بەرتیل” و بە رێگای نایاسایی، كڕین و فرۆشتنیان پێوە بكرێت و وەكو بیرە نەوت لە شارەوانییەكان بڕوانرێت.
مەم بورهان هەرلە ڕاگەیاندنەکەدا دەشڵێت؛ رێگریكردنیش لە “زیادەرۆیی”، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی، باسی لە دو میكانیزم كرد؛ كە بە تەواوی رێگریی لە “زیادەرۆیی” و تەشەنەسەندن و دواجار نەهێشتنی دەكرێت، ئەوانیش: زەرورەتی دروستكردنی هێزێكی سەر بە شارەوانییە بۆ نەهێشتنی زیادەرۆییەكان، سەرەڕای ئەوەی دەبێت دادگاكان بە تەواوی بەند و بڕگەكانی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2018ی تایبەت بە “زیادەرۆیی” جێبەجێبكەن، كە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچوە و میكانیزمێكی دیكەی رێگریكردن لە “زیادەرۆیی”، لەرێی رێگریكردنەوە دەبێت لەو “دەڵاڵ”انەی بە پارە و بەرتیل مامەڵەی نایاسایی رادەپەڕێنن و بۆ ئەمەیش دەبێت پەرلەمان و داواكاری گشتیی و دادگا و چاودێری دارایی و هێزەكانی ئاسایش، هاوكاری سەرخستنی ئەو هەوڵانەیان ببن، كە دەیگرنەبەر بۆ رێگریكردن لەم كارە نایاساییە.
لەکۆتاییشدا ئەندامەکەی پارلەمان دەڵێت؛ هەر لەم سەردانەدا، سەرۆكی شارەوانیی وەڵامی چەند پرسیارێكمی دایەوە، كە تایبەتبون بە بەشێكی ئەو موڵك و ماڵانەی دەوڵەت، كە لە ئەگەری خراپ مامەڵەكردن و ئەنجامدانی گرێبەستدا، كە بەرژەوەندیی گشتیی-یان تێدا نەبوە، پێویستە “داواكاری گشتیی” و “دەستەی دەستپاكیی هەرێم” و “چاودێریی دارایی”یان لێئاگاداربكرێتەوە، ئەمەیش بۆ ئەوەی پەرلەمانتاران چاوكراوەتربن بۆ چاودێریكردن و بەرگرتن لە بەهەدەردانی سامانی گشتیی و چاودێریكردنی حكومەت.