پرسی ئەنجومەنی حزبە ساسیەکان ماوەیەکە کەوتۆتەوە نێو زمانی میدیاکان و لەو بارەیەشەوە چەند ڕۆژێک لەمەو پێش محمدی حاجی مەحمود لەلێدوانێکدا ڕایگەیاندبوو باشترە ئەو ئەنجومەنە دروست بکرت و تەکلیف لە کاک مەسعود بارزانی بکرێت بۆ ئەوەی ببێتە مەرجەعی یەکەم،ئەگەر چی لەلایەن عەلی عەونیەوە وەڵام درایەوەو عەونی ووتی؛پارتی داوای نەکردوە بارزانی بکرێتە مەرجەع،
محمدی حاجی مەحمود ڕاشیگەیاندبوو؛کۆسرەت ڕەسوڵیش بارزانی لاپەسەندە بۆ ئەو پۆستەو بزوتنەوەی گۆڕانیش پێیانباشە،بەڵام هەرزوو لەلایەن شۆرش حاجیەوە وەڵام درایەوەو حاجی گوتی؛
بزوتنەوەی گۆڕان نە لەگەڵ دامەزراندنی ئەنجومەنێکی وادایە و نە بارزانیشمان وەک مەرجەع قبوڵە،
لەلایەکی دیکەوە تایبەت بەو پرسە نوری حەمەعەلی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی ديموكراتى كوردستان، بەپێگهی سلێمانی ڕاگەیاندووه: ماوەیەکی زۆرە بەرپرسی یەکەمی حزبەکان وەکو پێویست کۆنەبوونەتەوە، بۆیە ئەگەر ئەنجومەنی حزبە سیاسییەکانی کوردستان کە لە کەسی یەکەمی لایەنەکان پێکبھێنرێت، کارێکی باشە بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بدرێت،
نوری حەمە عەلی گوتوشیەتی: “ئەو ئەنجومەنە دەتوانێت پرسە گرنگ و ھەستیارەکانی ھەرێمی کوردستان یەکلایی بکاتەوە، بۆیە بوونی ئەنجومەنەکە زۆر زەروورە،
هەر سەبارەت بەوەی کێ ببێت بە سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە، نوری حەمە عەلی گوتوشیەتی؛”بەپێی پێوەری ژمارەی دەنگ و کورسی پەرلەمان، ئەوە گومانی تێدا نییە کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دەبێت بەسەرۆکی ئەنجومەنی حزبە کوردستانییەکان،
ئەو ئەندام سەرکردایەتیەی پارتی بەشێوازێکی دیکە پرسی سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە دەبەستێتەوە بەژمارەی کورسیەکانی هەڵبژاردنەوەو پێی وایە دەبێت ئەو پۆستەش لەسەر ڕێژەی کورسی پارلەمانی یەکلایی بکرێتەوە نەک تەوافوقی سیاسی حزبەکان