سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نسا گه‌وره ڕاوێژکاره‌که‌ی خۆیی بۆ جاری دووه‌م ناردووه‌ته تاران. ئیمانۆئیل بۆن له تاران له گه‌ڵ عه‌لی شه‌مخانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران کۆبووه.
ئه‌م دیپلۆماتکاره باڵایه‌ی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاندووه که وه‌ک نێوه‌ندگێڕ نه‌هاتووه‌ته تاران و هیچ په‌یامێکی ئه‌مریکییه‌کانیشی بۆ ئێران نه‌هێناوه.
به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه داوه که سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نسا له ئێستادا هه‌وڵی ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئه‌مریکا له‌م شه‌ڕه ئابورییه‌ی نێوانیان ده‌دات. ده‌شڵێت که ئه‌م هه‌نگاوه ده‌توانێت له ئاڵۆزییه‌کانی ئێستای ناوچه‌که که‌م بکاته‌وه.
له وتووێژی تهلهفوونی ئه‌م دواییه‌ی نێوان سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نسا و ئێران، حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا گه‌مارۆکانی سه‌ر ئه‌م وڵاته ڕابگرێت، ده‌کرێت وه‌ک به‌ره‌وپێشچوونێک له‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستا سه‌یر بکرێت.
ئێستا سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نسا هه‌وڵه‌کانی له سه‌ر ئه‌م خاڵه چڕ کردووه‌ته‌وه و پێویسته چاوه‌ڕوان بین که له داهاتوودا چ گۆڕانکارییه‌ک ڕوو ده‌دات./.
