سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەیی ڕادەستکردنی نەوتی بە بەغدا ڕاگەیاند بەڵام مەرجێکی سەرەکیشی بۆ ئەو مەبەستە دیاری کرد.
نێچیرڤان بارزانی وتی کە ئەگەر بەغدا مانگانە 900 ملیار دینار پارە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بدات ئێمەش ئامادەین نەوتەکەمان ڕادەست بکەین.
ناوبراو وتی کە ڕێکەوتنی 50 ساڵەی هەرێم و تورکیا و هەروەها ڕێکەوتنی هاوبەش لە گەڵ کۆمپانیای ڕۆزنەفت ڕێگری لە ڕادەستکردنی نەوت بە حکومەتی ناوەندی عێراق ناکات.
سەرۆکی هەرێم وتی کە شاندێک سەردانی بەغدا دەکات و تاوتوێی سەرجەم کێشەکان دەکات.
بارزانی داوای لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش کرد کە لە سەر کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕۆڵ ببینێت./.
